بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی، کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی چڕ بوونی خۆڵبارین و دابەزینی پلەکانی گەرمای كرد.
لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستەی كەشناسی ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ، تێیدا هاتووە، "کەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ، هەینی، لە هەموو ناوچەکانی وڵاتدا ساماڵ دەبێتەوە، سەبارەت بە پلەکانی گەرما، کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە دەبینێت بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو". لە بەشی ناوەڕاست و باکوور، و لە بەشی باشووری وڵات لە ڕۆژی پێشوو نزیک دەبێتەوە”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کەش و هەوای ڕۆژی شەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، هاوکات پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە، هەروەها لە بەشی باکووری وڵات هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت".
و لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "کەش و هەوای وڵات بۆ یەکشەممە ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەندێک هەور، هەروەها بۆ پلەکانی گەرما، کە هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەی ناوەڕاست، و کەمێک لە ڕۆژی پێشوو کەم دەبێتەوە لە ناوچەی باکور، کەمێک لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەی باشوور هاوکات بەرز دەبێتەوە".
ڕوونیشی کردەوە، "کەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێتەوە، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە سەرتاسەری وڵاتدا".