وتەبێژی حكومەت: سەردانەكەی میری قەتەر گفتوگۆ سەبارەت بە رێگای گەشەپێدان لەخۆدەگرێت

سیاسی
  • 14-06-2023, 22:09
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وتەبێژی حكومەتی عێراق باسم عەوادی، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە سەردانەكەی تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر بۆ بەغداد گفتوگۆكردن سەبارەت بە رێگای گەشەپێدان لە خۆدەگرێت، و هەروەها ئاماژەی بە تەرخانكردنی پارە لە بودجەد بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكان لەگەڵ میسر كرد.
    عەوادی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: سەردانەكەی سبەینێی تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر بۆ بەغدا، نوێنەرایەتی ئاماژەیەكی ئەرێنی و كاریگەرە كە یارمەتیدەر دەبێت لە پاڵنانی پەیوەندییەكانی عێراق و قەتەر.
    ئاماژەی بەوەشكرد: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران دەیەوێت گوڕێكی بەهێز بەو پەیوەندییانە بدات، ئەمەش هەمان ئاراستەی میری قەتەرە، وتیشی: سەردانەكەی میری قەتەر پەیوەندی گەورەتر و فراوانتر و هەمەلایەنەتر دادەمەزرێنێت.
    جەختیشیكردەوە: یەكێك لەو دۆسێیانەی كە سبەینێ لە كاتی سەردانەكەی میری قەتەردا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان و ئەو ئامادەكاریانەیە كە دامەزراوە قەتەرییەكان ئەنجامی دەدەن.
    وتیشی: بەشداریی قەتەر لەو پڕۆژەیەدا لەڕووی پاڵپشتی و وەبەرهێنانەوە كاریگەر دەبێت، هەروەها یەكێكە لەو خاڵانەی كە سبەی باسی لێوە دەكرێت.
    سەبارەت بە سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بۆ میسر، عەوادی ڕایگەیاند: سەردانەكە بریتی بوو لە واژۆكردنی 11 یاداشتی لێكتێگەیشتن كە بوارەكانی بازرگانی و دیپلۆماسی و ڕۆشنبیری و وەبەرهێنان دەگرێتەوە، وتیشی: شاندێكی وەبەرهێنان كە پێكهاتبوو لە 20 كەسایەتی، لەنێویاندا بەڕێوەبەری بانكەكان، بازرگانان، كەسایەتییە ئارەزومەندەكانی كاروباری پیشەسازی عێراق، لە سەردانەكەیدا بۆ میسر یاوەری سەرۆك وەزیرانیان كرد.
    راشیگەیاند: میسر لە هەموو بوارەكاندا پاڵپشتی عێراقە و پاڵپشتی پرۆسەی سیاسی عێراقی كردووە، وتیشی: سەردانەكە شایەتی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان و تەكنەلۆجیای زانیاری ئەمنی هاوچەرخ بوو.
    جەختیشی كردەوە: لە بودجەدا پارە تەرخانكراوە بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكانی عێراق و میسر، كە دەگۆڕێت بۆ واقیع، وتیشی: حكومەت جدییە لە كردنەوەی و بەدیهێنانی وەبەرهێنانی جدی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی كە سەرۆك وەزیران سەردانیان دەكات.