سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی دەكات

سیاسی
  • 14-06-2023, 21:27
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەركایەتی دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی كرد.
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا رەسوڵ عەبدوڵا لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی سەركایەتی دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی كرد. ئاشكراشیكرد: لەدانیشتنەكەدا پێشهاتەكانی رەوشی ئەمنی وڵات و ئەو پێشكەوتنانەی لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە بەدەستیان هێناوە لەسەر ئاستی بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەی چەتە تیرۆریستییەكانی داعش، و ڕوبەڕوبوونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكان و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان تاوتووێكران. 
    هاوكات لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لە دانیشتنەكەدا، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئاماژەی بە نۆیەمین ساڵیادی فەتوای جیهادی پیرۆز كرد كە لەلایەن مەرجەعی باڵا، ئایەتوڵای گەورە سەید عەلی سیستانی دەركرا و هێزی حەشدی شەعبی دامەزرا، و ستایشی قارەمانێتی حەشدی شەعبی لە ڕوبەڕوبوونەوەی مەترسیەكانی تیرۆر و ئەو قوربانییە مەزنانەی كە لە پێناو یەكێتی عێراقدا داوە كرد.
    هاوكات سودانی بە كورتی دەرئەنجامی سەردانەكەی ئەم دواییەی كۆماری میسری عەرەبی و ڕەهەندەكانی لە بواری ئەمنی و ئابووری و ئەو ئەنجامانەی لە بەرژەوەندی عێراق و گەلەكەیدا هەیە خستەروو، هەروەها پیرۆزبایی پەسەندكردنی پرۆژە یاسایی بودجەی سێ ساڵە لەئامادەبووان كرد، و جەختی لەسەر بەرپرسیاری هەموو دەزگا ئەمنییەكانی كردەوە كەپێویستە بەباشترین شێوە سوود لەبودجە وەربگرن و بەشێوەیەكی وشیار و ورد رەفتار لەگەڵ خاڵ و بەندەكانی بكەن بۆ ئەوەی ماڵی گشتی بەهەدەر نەچێت یان بزر نەكرێت.
    هەروەها لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: كە ئەنجومەنەكە كۆمەڵێك بابەتی لە بەرنامەی كاردا تاوتوێ كرد، دیارترینیان یەكخستنی هەوڵەكانی حكومەت بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەكان و كارەساتەكان، بەو پێیەی ئەو ڕاسپاردانەی كە لەلایەن ناوەندی ئۆپەراسیۆنی نیشتمانییەوە پێشكەشكرون لەبارەیەوە پەسەندكران. 
    هەروەها پرسی بزووتنەوە ئاینییە توندڕەوەكان و كاریگەرییەكانیان لەسەر كۆمەڵگا و ڕێگاكانی ڕووبەڕووبوونەوەیان تاوتووێكرا، هەروەك ڕاسپاردەی پێویست لەو بارەوە خرانەڕوو.
    رونیشیكردەوە: ئەنجومەن تاوتوێی فایلی كردەوەی مەبەستدار و نەخوازراوی تێكدان و ئاگركەوتنەوە لە هەندێك بینای حكومی كرد، و جەختیشی لەسەر پێویستی بەهێزكردنی ڕێوشوێنی خۆپارێزی بۆ پاراستنی دامودەزگاكانی حكومەت و كاركردن بۆ پاراستنی ژێرخانی ئابووری كردەوە.