سەرۆكی تۆڕی میدیایی عێراقی پێشوازی لە شاندێكی میدیایی ئێران دەكات و باس لە بەرزكردنەوەی ئاستی هاوكاری هاوبەش دەكەن

ناوخۆ
  • 14-06-2023, 21:26
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی تۆڕی میدیایی عێراقی د.نەبیل جاسم، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی لە شاندێكی ڕاگەیاندنی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد و پێكەوە تاوتوێی بەرزكردنەوەی ئاستی هاوكاری هاوبەشیان كرد.
    سەرۆكی تۆڕی میدیایی عێراقی د.نەبیل جاسم، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: شاندی میدیایی كە لە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هاتون كە نوێنەرایەتی زیاتر لە ٧ دامەزراوەی جیاواز لە بواری رۆژنامەوانی كاغەزی و ئاژانسەكانی هەواڵ و تەلەفزیۆن دەكات.
    وتیشی: باسی ئاڵوگۆڕی هەواڵ و كەرەستەی غەیرە هەواڵ و بەرزكردنەوەی ئاستی هاوكاری و ئاڵوگۆڕكردن لەسەر ئاستی میدیایی نێوان هەردوو وڵات كرا.
    سەرۆكی شاندی ڕاگەیاندنی ئێرانی موحسین محەمەدی، تەئكیدیكردەوە: كە شاندەكە واقیعی كارەكانی تۆڕی میدیایی عێراقی و توانا تەكنیكییە گەورەكانی بینی، دەرفەتێكی گرنگ بوو بۆ دیداری باڵاترین بەرپرسانی میدیایی لە عێراق، ئەمەش لەلایەن ئێمەوە جێگەی زۆری پێزانینە.
    هاوكات ئەندامێكی شاندەكەی ئێران، ئیمان جانی سەرۆكی ڕۆژنامەی فەرهیختگان، ئاماژەی بەوەدا: سەردانی گەورەترین گروپی میدیایی لە عێراق بە نوێنەرایەتی تۆڕی میدیایی عێراقی بۆنەیەكی گرنگە، بەو پێیەی پەرۆشی ئەو بابەتانەیە كە ڕای گشتی عێراقی داگیركردووە لەگەڵ بەدیهێنانی خواستەكانی، هیوادارین ئەو سەردانە ببێتە هۆی كردنەوەی هاوكاری و پەیوەندیی دووقۆڵی بۆ بەدیهێنانی تەواكاری هاوبەش.