بەغداد - INA
سەرۆك كۆمار عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئامادەی ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی سیلڤیۆ بەرلسكۆنی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری ئیتاڵیا بوو.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار ، ئەمڕۆ چوارشەممە 14-6-2023 ئامادەی ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادكردنەوەی سەرۆك وەزیرانی پێشوتری ئیتاڵیا سیلڤیۆ بەرلسكۆنی بوو كە لە كڵێسای دومۆ لە شاری میلان بەیاوەری باڵیۆزی عێراق لە ئیتاڵیا سەیوان بارزانی بەڕێوەچوو.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: سەرۆك كۆمار هاوخەمی خۆی بۆ سێرجیۆ ماتاریلا و حكومەتی ئیتاڵیا و بنەماڵە و خۆشەویستانی كۆچكردوو و سەركردە سیاسییەكان و گەلی ئیتاڵیا دەربڕی.