بەغداد - INA
فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، گەیشتە برۆكسل بۆ بەشداریكردن لە حەوتەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی سەبارەت بە داهاتووی سوریا و ناوچەكە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، فواد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، گەیشتە برۆكسل بۆ بەشداریكردن لە حەوتەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی سەبارەت بە داهاتووی سوریا و ناوچەكە.