بەغداد - INA
ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری گواستنەوە ناسر ئەسەدی ، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە عێراق داواكاریی لە وڵاتانی كیشوەرەكانی ئاسیا و ئەوروپا و ئەفریقا وەرگرتووە بۆ بەشداریكردن لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان.
ئەسەدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆبوونەوەی لیژنە تەكنیكیەكان كە ئەمڕۆ بە بەشداری 10 وڵات بەڕێوەچوو، یەكەم هەنگاوە بۆ دیاریكردنی چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی پڕۆژەكە، هەروەها گفتوگۆی دوو قۆڵی لەنێوان شاندەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە عێراقدا دەبێت بۆ دیاریكردنی ئەولەویەتەكانی كاركردن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەولەویەتەكانی بەشداریكردن وەك بنەمای بنەڕەتی بۆ دەستپێكردنی پڕۆژەكە دیاریدەكرێن، هەروەها لێكۆڵینەوەی زۆر لە وردەكارییەكان دەكرێت، لەوانە دیاریكردنی ڕێژەی بەشداریكردنی هەر وڵاتێك لە ڕێڕەوی گەشەپێدان.
ئاشكراشیكرد: شاندەكانی ئەو وڵاتانەی ئەمڕۆ ئامادەبوون خواستی حكومەتەكانیان بۆ بەشداریكردنیان پشتڕاستكردەوە، لەنێویاندا چین، داواكاریشمان لە وڵاتانی كەنداو، ئاسیا، ئەوروپا و ئەفریقا پێگەیشت لەسەر بنەمای ئەوەی لە كۆنفرانسی ڕێگای گەشەپێدان كە لە 27ی ئایاری رابردوو بەڕێوەچوو.