وەزیری دەرەوە بۆ ئەو عێراقییانەی لە سودانن و پاسپۆرتەكانیان لەدەستداوە ڕێنمایی دەردەكات

ناوخۆ
  • 14-06-2023, 18:42
  • +A -A

    بەغداد - INA
    فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، ڕێنمایی داوە پاسپۆرتی پەڕینەوە بدرێتە عێراقییەكانی سودان.
    ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: وەزیری دەرەوە ڕێنمایی داوە پاسپۆرتی پەڕینەوە بدرێتە هەموو ئەو عێراقیانەی پاسپۆرتەكانیان لە سودان لەدەستداوە، بەمەبەستی ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەیان.