بەغداد - INA
بەڕێوبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: لە پارێزگای دیالە كۆگایەكی چەك و تەقەمنییان دۆزیوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت:
مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی دیالە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە، كۆگایەكی چەك و تەقەمەنیان لە ناوچەیەكی داخراو لە نێوان گوندەكانی هاشمیات و غالبیە دۆزییەوە، كە پێكهاتبوو لە (30) مینی كەسی، و چەند دەبەیەكی جلیكانی كە سی فۆڕییان تێدابوو، لەگەڵ (5) نارنجۆكی دەستی و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان و كەرەستەی جۆراوجۆری دیكە و بابەتی تەقینەوە، و بە هەوڵی ئەندازیاریی ئەو هێزە بێ هیچ زیانێك هەڵیانگرتنەوە.