دەزگای هەواڵگری موفتی شەریعەی لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 14-06-2023, 16:09
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای هەواڵگری دەستگیركردنی موفتی شەرعی لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە "مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ، بە چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكان و زانیاری دروست، توانیان دوو داواكراو دەستگیر بكەن كە بەپێی بڕگەكانی مادەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، داواكراو بوون .
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە "یەكێك لەو تیرۆریستانە كاری موفتی شەریعەی بوو لە كەرتی سەلاحەدین زانیاری و بەڵگەنامەكانیش ئاماژە بەوە دەكەن كە فەتوای ڕێگەپێدانی كوشتنی كارمەندانی دەزگا ئەمنییەكان و هاوڵاتیانی دەركردووە،جگە لە ڕفاندن و لەسێدارەدانی كارمەندانی هێزە چەكدارەكان”.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "وتەكانی تۆمەتباران تۆماركراون و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كارا دەكرێن بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان".