بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ڕایگەیاند محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران بە هانای ڕەوەندی عێراقی لە سودان دەجێت ، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە بڕیاری داوە فڕۆكەیەك جۆری 130 Cبۆبیانگەڕێننەوە.
سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران وەڵامی بانگەوازی ئەو هاوڵاتیانی عێراقییەی دایەوە كە لە سودان گیریان خواردووە"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "ڕازی بووە بە تەرخانكردنی فڕۆكەیەكی گواستنەوەی ئاسمانی C130 بۆ گەڕانەوەی ئەو عێراقییانە ".
ئاماژەی بەوەشكرد، "شانەی بەرپەرچدانەوەی دیپلۆماسی فریاگوزاری لە وەزارەتی دەرەوە كە فوئاد حسێن جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوە سەرۆكایەتی دەكات، بە گرنگییەوە بەدواداچوون بۆ ڕێنماییەكانی سەرۆكی حكومەت دەكات و ڕێوشوێنی بەپەلەی لەوبارەیەوە گرتووەتەبەر".