وەزیری گواستنەوە بەشداریكردنی چین و لوبنان لە كۆبوونەوەكانی ڕێگای گەشەپێدان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 14-06-2023, 13:15
  • +A -A

    بەغدا - INA - حەسەن فەواز
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ڕەزاق موحەیبیس، لە میانی كۆبوونەوەی لیژنە تەكنیكییەكان، كە بە بەشداریی 10 وڵات بەڕێوەچوو، گفتوگۆی 5 دۆسێی پەیوەست بە ڕێڕەوی گەشەپێدانی ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە چین و لوبنان بەشداریی لە كۆبوونەوەكانی ڕێگای گەشەپێدان دەکەن.
    موحەیبس بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "كۆبوونەوەی لیژنە تەكنیكیەكان بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان وەك درێژەپێدەری كۆنفرانسی ڕێگاوبانی گەشەپێدان دێت"، ئاماژەی بە "ئامادەبوونی زیاتر لە 10 وڵات بۆ بەشداریكردن گفتوگۆكانی پەیوەست بە ڕێگاكە، هەروەها بەندەری گەورەی فاو دەكەن".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "گفتوگۆكان لەسەر پرسی مۆدێلی ئابووری پڕۆژەكە دەبێت، هەروەها سروشتی بەشداریكردن، ڕێژەكانی، خێرایی پێویست بۆ جوڵەی شەمەندەفەرەكە، هەروەها دیزاینەكانیش".
    جەختیشی كردەوە كە "بوونی ئەو وڵاتانە نیشانەیەكی دیار و جیاكارە كە ئاماژە بۆ سەركەوتنی پڕۆژەكە و گرنگییەكەی بۆ ئەوان دەكات، بەڵگەكانیش بەشداری ئەو وڵاتانە و یەكگرتنی چین و لوبنان ئەمڕۆیە لەم پڕۆژە گەورەی نێودەوڵەتیدا، بە ئامادەبوونی بانكی نێودەوڵەتی”.
     گواستنەوە بەشداریکردنی  چین و لوبنان لە كۆبوونەوەكانی ڕێگای گەشەپێدان ڕادەگەیەنێت.