كەشناسی.. خۆڵ دەبارێت و پلەی گەرماش دادەبەزێت

ناوخۆ
  • 14-06-2023, 13:11
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی، كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و دابەزینی پلەكانی گەرمای دەكات.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەی كەشناسی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە "كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی پێنجشەممە، لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا ساماڵ دەبێتەوە، سەبارەت بە پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت ، لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكوور، و كەمێك لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باشووری وڵات بەرز دەبێتەوە”.
     لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەشی خستۆتەڕوو، "كەش و هەوای ڕۆژی هەینی ساماڵ دەبێت، هەروەها با لە باكووری ڕۆژئاوا مامناوەند دەبێت، بە خێرایی (20-30) كم/كاتژمێر، كە چالاك دەبێت لە ماوەی نێوان تا (30-40) كم/كاتژمێر". ، كە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خۆڵ و تۆز لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، و لە ناوچەی باكووریش، با بەرەو باكووری ڕۆژئاوا دەبێت بە خێرایی مامناوەند (10-20) كم/كاتژمێر، چالاكە لە ماوەی نێوان تا (20-30) كم/ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز، بەتایبەتی لە بەشەكانی ڕۆژئاوای وڵاتەكەیدا، لە كاتێكدا پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكوور، و لە بەشی باشووری وڵات كەمێك دادەبەزێت.
    و ئاماژەی بەوەشكرد، "كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی شەممە ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور و تۆزاوی، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو بەرزدەبنەوە لە ناوچەی ناوەڕاست، و نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی باكور و باشووری وڵات". 
    وە ئاماژەی بەوەشكرد، "كەشوهەوای وڵاتەكە بۆ یەكشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێتەوە، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا."