بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمد شیاع سودانی ڕایگەیاند،فەتوای جیهادی تەواوکار بووە هۆی پووچەڵکردنەوەی پیلانێکی گەورە کە نەک تەنها عێراقی بەڵکو هەموو ناوچەکەی بە ئامانج گرتبوو.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،لە نۆیه‌مین ساڵیادی ڕاگەیاندنی فەتوای جیهادی ته‌واوكار، کە لەلایەن مه‌رجعی باڵا ئایه‌تولڵاهـ به‌ڕێز سەید عەلی سیستانی (سێبەرە پیرۆزەکەی بەردەوام بێت) ڕگه‌یێندرا دەكه‌ینه‌وه.
فەتوا پیرۆزه‌كه‌ی بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانێکی گەورە بوو کە نەک ته‌نها عێراقی بەڵکو هەموو ناوچەکەی به‌ئامانج گرتبوو، کاتێک دەستی تیرۆری داعش بڵاوبووەوە و هێزە تاریکپه‌رسته‌كان ڕووبەرێکی فراوانی وڵاتی خۆشەویستمان داگیرکرد.
فەتوای جیهادی ته‌واوكار ته‌نها ئاڕاستەی پێكهاته‌یه‌ك نه‌بوو، بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤە ئازادیخوازه‌كانی پێکهاتە وجۆره‌كانی ناو وڵاتی خۆشه‌ویستمان بوو، بۆیە بوو بەهۆکارێکی سەرەکی بۆ یەکگرتوویی عێراقییەکان کە بەمەترسی لە هەموو لایەکەوە دەورە دراوبوون، لەو کاتەدا خوێنیان تێکەڵ بوو وئه‌وان له‌هه‌وڵی بەرپەرچدانەوەی مەترسییەکان بوون لەسه‌ر وڵاتی خۆیان، کاروانە عێراقییەکان بەرەو سه‌رنگه‌ره‌كانی شەرەف و کەرامەت بەڕێکەوتن بۆ ئەوەی خاکەکە بگەڕێننەوە و ڕزگاری بکەن لە دەستی ئەو باندە تیرۆریستیانه‌ی تاوانبار.
لەکاتێکدا ئێمه یادی ئه‌م فەتوا مه‌زنه ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها لەگەڵیدا یادی ئەو شەهیدە مەزنانە دەکەینەوە کە خوێنیان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌ی مه‌رجعی گه‌وره پێشكێش كردووه، هەروەها بەڵێن بە گەلەکەمان دەدەین کە حکومەتەکەی ئێستایان له‌ئاستی بەرپرسیارێتی پێی راسپێدراوی بێت بۆ پاراستنی ئەمانەتەکە، و ئاگاداری خێزانی شەهیدان و بریندارەکان بێت، كه‌ئه‌مه قه‌رزه له‌سه‌ر ئه‌ستومان، وحكومه‌ته‌كه‌مان به‌شه‌و ورۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پێناو ئه‌وه‌ی هەموو عێراقییەکان بە ئارامی ودڵنه‌وایی و کەرامەت بژین و و‌شاناز وسه‌ربڵند بن له‌وڵاتی خۆیان.
خوای گەورە عێراق و عێراقییەکان بپارێزێت، و هەموو خراپەیەک لێیان دوور بخاتەوە.