بەغداد/ INA
دەستەی حەج وعومرە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە سەرجەم حاجیانی ماڵی خودا کەبەڕێگای وشکانیدا هاتبوون گەیشتنە شوێنە پیرۆزەکان.
لەبەیاننامەیەکدا دەستەی حەج وعومرە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردووە تێیدا هاتووە، هەموو حاجیانی ڕێگای وشکانی بەسەلامەتی وبەبێ هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو گەیشتنە ماڵی خودا .
بەیاننامەکە وتیشی کە ژمارەی ئەوحاجیە عێڕاقیانەی کە گەیشتوونەتە ئەوێ ژمارەیان32118 حاجیە کە 20553 یان لە مەککەن و 11565یشیان لە مەدینەن.