بەغداد/ INA
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە بەدەمەوەچوونی عێڕاقیەکان بۆ جیهادی کیفائی یەکێک بوو لەگەشاوەترین وێستگەکانی مێژوو.
عامری لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەشانازیەوە یادی نۆیەمین ساڵوەگەڕی جیهادی کەفائی دەکەین
کەلەلایەن مەڕجەعیەتی ئایینیەوە سید علی سیستانیەوە ڕاگەیەنرا خودا سێبەری فراوانی بەردەوام بکات.
وتیشی یادی شکۆی قوتابخانە مەزنەکەی ڕووداوی تەف دەکەین کەلەپێناو بەرگریکردن بوو لە خاک و پیرۆزیەکان کە یەکێک بوولە گەشاوەترین وێستگەکانی مێژوو، حەشدی شەعبیش بەرهەمی ئەو فەتوا پیرۆزەبوو کە فەتواکەی بەرجەستە کرد، بۆ هەڕەسهێنان بە داعشەکان.
ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و حزب اللەی لوبنانیشمان لەیادنەچێت کەشانبەشانی عێڕاقیەکان دژبە تیرۆرستانی داعش وەستانەوە.
هەروەها عامری داواشی لەحکومەت کرد کە گرنگی بدەن بە حەشدی شەعبی و پڕچەک بکرێن و داواکاریەکانیشان جێبەجێبکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، وهەروەها گرنگیدان بە خانەوادەی شەهیدەکان و برینداران و یارمەتیدانیان.