بەغداد/ INA
دەزگای ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە شانەیەکی دەستگیرکرد کەلەسێ تیرۆریست پێکهاتبوو.
نووسینگەی ڕاگەیاندن لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەک تۆڵەیەک بۆ خوێنی شەهیدان لە پارێزگای کرکوک مەفرەزەکانی ئاژانسی هەواڵگری لەوەزارەتی ناوخۆ بەپشتبەستن بەزانیاری ورد توانی سێ تیرۆریست دەستگیربکات کە داواکرابوون بەپێی مادەی چواری یاسای نەهێشتنی تیرۆر لەکەرکوک.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکردکە بەڵگەکان ئاماژەبەوەدەکەن کە ئەم تیرۆریستانە دەستیان هەبووە لە شەهیدکردنی ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنیەکان لە حەویجە وڕیاز.
وتیشی کە تاوانباران ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدارکران .