بەغداد/INA
ئەمڕۆ سێشەممە دەستپێکردنی کارەکانی لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوان عێراق و میسر لە قاهیرە بە سەرۆکایەتی بەڕێز محهمهد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران و هاوتا میسرییەکەی و واژۆکردنی ١١ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،ئەمڕۆ سێشەممە، لە قاهیرە کارهكانی لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوان عێراق و کۆماری میسری عەرەبی دەستیپێکرد، بهڕێز محهمهد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران سەرۆکایەتی شاندی عێراقی کرد بۆ دانیشتنەکە، لایەنی میسریش بە سەرۆکایەتی مستەفا مەدبولی، سەرۆک وەزیرانی میسر بوو.
لە دیدارەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و کۆمەڵێک پرس و مژاری هاوبەش تاوتووێكران و جەختیش لەسەر پەرەپێدانی هاوکارییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و میسر لە بوارە جیاجیاکاندا كراوه.
ههروهها کارەکانی لیژنهی هەماهەنگی و جێبهجێكردنی هاوبەش خرایهروو، ئەنجامی ئهم كارانه سەبارەت بە کۆمەڵێک یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەش کە ئامادەن بۆ واژۆکردن گفتوگۆ كران.
بهڕێز سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران و سەرۆک وەزیرانی میسر کۆنووسی سەرەکی کۆبوونەوەکەیان واژۆ کرد، هەروەها سهپهرشتی مەراسیمی واژۆکردنی 11 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لە کۆمەڵێک بوار و کەرتدا کرد.
یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان بانکی ناوەندی عێراق و دەزگای پەرەپێدانی کارگە بچووک و مامناوەندەکان لە میسر واژۆ کرا، بۆ هاوکاریکردن لە بواری تواناسازیی پرۆژه بچووک و مامناوەندەکان بهمهبهستی بەدەستهێنانی گەشەی ئابووری.
هەروەها یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی میسر واژۆ کرا، بۆ هاوکاری لە بواری ئهندامبوون لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی، هەروەها یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بوارەکانی ڕاهێنانی دیپلۆماسی و ئاڵوگۆڕی شارهزایهكان لە نێوان پەیمانگای خزمەتگوزاریهكانی دەرەوە لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق و پەیمانگای دیراساتی دیپلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوەی میسر واژۆكرا.ویاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بواری کارگێڕی و فەرمانگەی گشتی و خزمەتگوزاری شارستانی لە نێوان ئهنجوومهنی فیدراڵی عێراقی و دهزگای ناوەندی میسر بۆ ڕێکخستن و کارگێڕی واژۆكرا.
هەروەها یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بواری گەشتیاری و ئاڵوگۆڕی شارهزایهكان له نێوان وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی هاوکاری نێودەوڵەتی میسر واژۆ کرا، لهگهڵ واژۆكردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بواری هاوکاری نێوان وەزارەتی پلاندانان و پەیمانگای پلاندانانی نیشتمانی لە میسر.
واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەبواری کار لە نێوان وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی کاری میسر، و یاداشتێکی دیكهی هاوکاری هاوبەشی نێوان وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی هاوپشتی کۆمەڵایەتی میسرواژۆكرا.
هەروەها دوو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی لاوان و وەرزش لە نێوان وەزارەتی لاوان و وەرزشی عێراق و وەزارەتی لاوان و وەرزشی میسر واژۆ کرا.