بەغداد – ا ه ع عرفان حەیالی وەزیری بەرگری و وەفدی هاورێی، ئەمرۆ هەینی، كۆتایی بە سەردانە فەرمییەكەی بۆ چیك هێنا كە ماوەی چەند رۆژێكی خایاند، لەوسەردانەشدا لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە تاوتوێی پشتیوانیەكان بۆ دامەزراوەی سەربازی عێراق كرا. لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند: حەیالی لەگەڵ بەرپرسانی چیك تاوتوێی چەندین پرسی تایبەت بە عێراقی كرد لە نێویشیاندا چۆنێتی پشتیوانیكردن لە دامەزراوەی سەربازی عێراق. وتیشی هەر لەو سەدانەیدا وەزیری بەرگری سەردانی كۆمپانیای ئیرۆ –ی كرد كە تایبەت بە دروستكردنی فرۆكەی جەنگی و پەیوەندیدارە بە پرچەككردنی عێراق بەو جۆرە فرۆكانە، تەئكیدیشیكردەوە حەیالی لە گەڵ كۆمپانیای تاتاس-یش كە تایبەتە بە دروستكردنی كەرەستەی جەنگی گفتوگۆی كردوە و چەندین نومونەی تانكی نیشاندراوە كە پێدەچێت لە داهاتوودا عێراق ئەو جۆرە تانكە بكڕێت.