شـێخ خەزعەلی وسید حکیم یادی فەتوای جەنگی کیفائی دەکەنەوە

سیاسی
  • 13-06-2023, 12:49
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی وسەرۆکی ڕەوتی حیکمە سید عماڕحکیم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیان لەوەکردەوەکە جەنگی کیفائی بەرگری بوو لە مرۆڤایەتی.
    شێخ خەزعەلی لەتوێتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکرد،وتی لەم ڕۆژەدا  یادی فەتوای جیهادی کیفائی دەکەینەوەکە لەلایەن مەرجەعیەتی باڵاوەدەرچوو و ڕەوشی ڕووداوەکانی گۆڕی و حەشدی شەعبی دروستکرد .
    وتیشی ئەمڕۆ ئەم یادەدەکەینەوە و پەیمان بەگەلەکەمان دەدەین کە بەردەوام بین لە قوربانیدان تاکو دەگەینە ئامانجەکانمان کەشەهیدانمان لەپێناویاندا قوربانیاندا. هەروەها لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سیدعماڕحکیم لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت جەختی لەوەکردەوەکە ئیمام سید علی سیستانی( سێبەری بەردەوام بێت ) بەفەتوایەی ئەمنیەتی جێگیرکرد و هەموو عێڕاقیەکانی لەسەر زەمینەیەکی پتەو لەدادپەروەری و مرۆڤایەتی جێگیرکرد.
    وتیشی ئێمە شانازی دەکەین بەو فەتوایەوە کە ڕێگای ئاشتی نەخشاند و گیانی هاووڵاتیانی پاراست.