ڕێوشوێنی ئەمنی بۆ سنوورداركردنی قاچاخچێتی پێكهاتەكانی نەوت گیراوتەبەر

ئابوری
  • 12-06-2023, 20:07
  • +A -A

    بەغدا - INA- ئامنە سلامی

    ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی وزە ئەو ڕێوشوێنانەی ئاشكرا كرد كە گرتوویانەتەبەر بۆ سنوورداركردنی قاچاخی وەرگیراوەكانی نەوت، هاوكات ئاماژەی بە دروستكردنی 9 لیوا و دانانی 100 بازگە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو جۆرە حاڵەتانەدا كرد.
    بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتییەكە،عەمید ئەحمەد فاخر ڕازی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: چەند ڕێوشوێنێك گیراونەتەبەر كە هۆكار بوون بۆ دابەزینی بەرچاوی قاچاخچێتی پێكهاتەكانی نەوت، لەوانە گۆڕینی پێكهاتەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزە و دروستكردنی9ِ لیوا كە لە كەركوكەوە بۆ بەسرە جێگیركراون.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بازگەكانی پۆلیسی نەوت كە ژمارەیان زیاتر لە 100 كەسە بەدواداچوون و پشكنینی سەرجەم ئەو تانكیانە دەكەن كە تێیدا تێدەپەڕن و دەست بەسەر سەرپێچیكاراندا دەگرن و هیچ كاغەزێكی فەرمی و ڕەزامەندی ئەسڵی بۆ گواستنەوەی بەرهەمەكە نییە یان هەر سەرپێچییەكی دیكە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەوڵێكی هەواڵگری و هەماهەنگییەكی ئاست بەرز لەگەڵ دەزگای ئاسایش و هەواڵگری و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی هەیە، بەمەبەستی پێدانی زانیاری بە پۆلیسی وزە لەسەر شوێنی ئەو گەراج و تاقیگانەی كە بۆ بەلارێبردن و قاچاخكردنی بەرهەمە نەوتییەكان بەكاردەهێنرێن.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ژمارەیەك لەو شوێنانە دەستیان بەسەردا گیرا و داخران، هەروەها ئەوانەی پەیوەندییان پێوە هەبوو بەپێی یاسای ژمارە 41ی ساڵی 2008ی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی نەوت و پێكهاتەكانی ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كران.