سەلاحەدین - INA- فلەیح عوبەیدی
ئەمڕۆ دووشەممە پارێزگاری سەڵاحەدین، ئیسماعیل خزەیر هەلوب دووپاتی كردەوە كە لەكاتی ئامادەبوونی كەسوكاری شەهیدانی سپایكەر لە شاری تكریت بۆ یادكردنەوەی ئەو یادە هیچ كێشەیەك نەبووە.
هەلوب بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: كەسوكاری شەهیدانی سپایكەر گەیشتوونەتە شوێنی كۆمەڵكوژییەكەی شاری تكریت و ئامادەكاری لەلایەن حكومەتی خۆجێی و هێزە ئەمنییەكانەوە هەبووە، شوێنەكەیان بەبێ هیچ كێشەیەك بەجێهێشت و بەو پێیەی ژمارەی سەردانیكارانی گەیشتە زیاتر لە (4000) هاوڵاتی خێزانی قوربانییەكان كە سەردانی شوێنەكەیان كرد بوو و گەڕاونەتەوە بۆ پارێزگاكانیان بەبێ كێشە.
ئاماژەی بەوەشكرد : نیمچە گرژیەكی كەم ڕوویدا و دۆخەكە بەبێ هیچ زیانێكی ماددی و مرۆیی چارەسەركرا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا :خانەوادەی شەهیدان دوای مەراسیمەكە رۆیشتن وهیچ كێشەیەك روونەدا و كۆتایی هات،ئاماژەی بەوەشكرد هەموو ئەو هەواڵانەی لەلایەن میدیاكانەوە بڵاوكراینەوە دوورە لەراستی و هیچ كوژران وبریندار و زیانێكی ماددی لەئارادانەبوو