بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بانگهێشتی شێخی ئەزهەر ئەحمەد تەیب كرد بۆ سەردانی عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بارەگای مشیخە لە قاهیرە چاوی بە بەڕێز شێخ یئەزهەر ئەحمەد تەیب كەوت لە میانی سەردانە فەرمییەكەیدا بۆ كۆماری میسری عەرەبی.
لە میانی دیدارەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند : ناوچەكە تووشی هێرشێكی تیرۆریستی بوو كە لە ئەنجامی ئایدۆلۆژیایەكی شێواوە دروستبووە كە هیچ پەیوەندییەكی بە ئایینەوە نییە و ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق یەكێك بوو لەو وڵاتانەی زۆرترین زیانی ئەم هێرشە تیرۆریستییەی لەسەر بوو كە ئەو بە ئازایەتی وەڵامی دایەوە.
جەختیشی لە گرنگی گوتاری میانڕەو زاڵ كردووە كە نوێنەرایەتی ڕۆحی ڕاستەقینەی ئیسلام دەكات و كە لەسەر بنەمای پێكەوەژیان و برایەتی و خۆشەویستی و ئاشتییە.
سودانی بانگهێشتی شێخی ئەزهەری كرد بۆ سەردانی عێراق و ستایشی ڕۆڵی شەرەفی ئەزهەر و پێگەی ئەزهەری لەنێو هەموو موسڵمانان كرد.
جەختیشی لەوە كردەوە كە سەردانەكەی بۆ میسر گوزارشتە لە ڕۆحی برایەتی نێوان هەردوو وڵات، هەروەها دووپاتكردنەوەی پەیوەندییە مێژووییەكانە كە یەكیان دەخات.
لای خۆیەوە جەنابی شێخ ئەزهەر وتی : عێراق وڵاتێكی گرنگە لە جیهانی ئیسلامیدا و ئەوەی كە گەلی ڕەسەنی عێراق توانی سەرباری ئەو هەموو تەحەددایانەی كە ڕووبەڕووی بووەوە، بەسەر تاقیكردنەوەكەیاندا زاڵ بێت و لەسەر پێی خۆیان بوەستن.
هەروەها بەخێرهاتنی خۆی بۆ سەرۆك وەزیران و ئامۆژگارییە باشەكانی سەبارەت بە حكومەتەكەی دەربڕی، بەڵێنیدا بەم زووانە سەردانی عێراق بكات.