بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆك كۆمار عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید لە پەراوێزی سەردانەكەی بۆ ئیتالیا سەردانی گۆڕی سەربازی وونی كرد لە ڕۆما.
بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و هاتووە: عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار لە پەراوێزی سەردانەكەیدا سەردانی مۆنۆمێنتی سەربازی وونی كرد لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە : لەگەڵ گەیشتنی كاروانی سەرۆك كۆمار بۆ شوێنی مۆنۆمێنتەكە لەلایەن وەزیری بەرگری ئیتاڵیا گویدۆ كروزێتۆ پێشوازی لێكرا، دوای ئەوە سروودی نیشتمانی عێراق و ئیتاڵیا لێدرا، دواتر سەرۆك كۆمار پشكنینی پاسەوانی شەرەفی كرد، دوای ئەوە سەرۆك كۆمار تاجە گوڵینەی لەسەر مۆنۆمێنتی سەربازی وون بووی دانا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا لە درێژەی قسەكانیدا هاتووە : سەرۆك كۆمار بە یاوەری وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار ئەحمەد فەكاك بەدرانی و وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ جگە لە ژمارەیەك ڕاوێژكار و بەرپرس بوون.