بەغدا -INA
ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەستبەسەرداگرتنی 36 ئۆتۆمبێلی هەڵوەشێنراوی بەبێ مۆدێلە كە ڕێگەی پێ نەدراوە لە بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست هاوردە بكرێت ڕاگەیاند.
وتەبێژی فەرمی دەستەكە عەلائەدین قەیسی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : كە بە هەوڵ و بەدواداچوونی ورد بۆ سەرجەم كاڵاكان لە بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست و بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی لە سەرچاوە تایبەتەكانمانەوە وەرمانگرتووە و وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای ئوم قەسر دەست بەسەر (6). كۆنتێنەری داگیراوە كە پێكهاتوو لە (ئۆتۆمبێلی هەڵوەشاوە بەبێ مۆدێلەكە ڕێگەپێدراونیە بۆ هاوردە كردن) بە كۆی گشتی 36 ئۆتۆمبێلی كە مەبەست لێی قاچاغە، هەروەها وەك دەرمانی بەسەرچوو و هەنگوین.
ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنەیەك پێكهێنرا بە هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی كاركردن بۆ ڕێكخستنی ڕاپۆرتێكی بنەڕەتی دەستبەسەرداگرتن و ڕەوانەكردنی بۆ بنكەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر.