ڕۆشنبیری سێ یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ لایەنی میسری ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 12-06-2023, 17:29
  • +A -A

    قاهیرە - INA- ئیسڕا خەلیفە
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و دێرینەكان دەستپێكردنی سێ یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ لایەنی میسری ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە بڕگەیەك لە یاداشتەكاندا خراوەتە ڕوو بۆ ئاسانكاری بۆ گواستنەوەی عێراقییەكان بۆ میسر.
    بەڕێوەبەری گشتیی بەشی پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەكان و سەرۆكی شاندی وەزارەتی ڕۆشنبیری عەلا عەلاق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سێ یاداشت لەگەڵ لایەنی میسری هەیە، یەكەمیان یاداشتێكی گشتییە سەبارەت بە ڕێككەوتنێكی هاوكاری هاوبەش لە نێوان وەزارەتی ڕۆشنبیری بەگشتی لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری میسر و دووەمیان پەیوەندی بە دەستەی گەشتیارییەوە هەیە و یاداشتی سێیەم بۆ دەستەی شوێنەوار.
    ڕوونیشیكردەوە : یاداشتنامەكەی دەستەی گەشتوگوزار بەتەواوەتی یەكخراو بوو، بەڵام دوای گەیشتنی بەلایەنی میسریەوە، بڕیاردرا چەند بڕگەیەك زیادبكرێت، هەربۆیە پێویستە ئاماژە بە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت بۆ هەماهەنگی لەسەر شێوازە یاساییەكان، كە دووەمیان ڕێككەوتن و ڕێككەوتنەكە هەمواركرایەوە و ڕەوانەی لایەنی میسری كرا.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : لە دانیشتنی ئەمڕۆدا لەگەڵ لایەنی میسری تاوتوێی ئەم بابەتە دەكەین، بەو پێیەی یاداشتی گەشتیاری لە لایەنی ئێمەوە یەكخراوە، هەروەها یاداشتی شوێنەواریش هەمان شت دەگرێتەوە، كە لەگەڵ ئێمەدا یەكگرتووە، بەڵام لایەنی میسری هەندێك بڕگەی زیادكردووە و ئەمڕۆش باس لەم بابەتە دەكەین.
    ئاماژەی بەوەشكرد : یەكەم یاداشت لەسەر یاداشتی ڕۆشنبیری تەواو بووە، لە دانیشتنی ئەمڕۆشدا یاداشتی گەشتیاری و شوێنەوارەكان تەواو دەكەین.
    سەبارەت بە ڕێكارەكانی ئاسانكاری بۆ گواستنەوەی عێراقییەكان بۆ میسر، جەختی لەوە كردەوە كە ئەم بابەتە لە بڕگەیەكی یاداشتەكانی لێكتێگەیشتندا دەخرێتەڕوو، ئاماژەی بەوەشكرد كە باڵیۆزخانەی میسر لە لایەنی گەشتیارییەوە كراوەیە لەگەڵ عێراقییەكان.