وەزیری ناوخۆ: بۆ ئەوەی ژمارەی سەردانکەرانی ئێرانی تۆمار بکرێت سەرجەم پێداویستیەکان بۆ دەروازەی زورباتیە دابین دەکەین

ناوخۆ
  • 12-06-2023, 16:35
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە"عەبدئەلئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ ، ڕایگەیاند کە دەروازەی زورباتیە پێداویستی بۆ دابین دەکرێت بۆ تۆماری ژمارەی سەردانکەرانی ئێرانی لە یادی عاشورا و چلە ، هاوکات " محەمەد میاحی " پارێزگاری واست دووپاتی کردەوە کە هەوڵێکی گەورە و گرنگ هەیە بۆ ڕێکخستنی شێوازی کارکردن لەبوارەی ئەمنی و ئیداری لەناو دەروازەکە .
    "شەمەری " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ، بەیاوەری پارێزگاری واست و سەرۆکی دەروازە سنورییەکان سەردانی دەروازەی سنووری زورباتیەمان کرد،تا لە ڕێکار و ئامادەکارییەکانی پێشوازیکردن لە سەردانکەرانی ئێرانی لە یادی عاشورا و چلە ئاگادار بین .
    ووتیشی : هەوڵی ڕاستەقینە هەیە، و سەرجەم داواکاری پێداویستییەکان دەخرێنە بەردەم «محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران بۆ ئەوەی چارەسەی گونجاو بەپێ شوازی سەردەمیانە جێ بەجێبکەین.