بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە هیشام ركابی ڕاوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، بەم نزیكانە هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوە دەستپێدەكات دوای دەنگدان لەسەر بودجە.
ركابی لە تویتێكدا و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : دوای ئەوەی دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بودجەی فیدراڵی دا بۆ ماوەی سێ ساڵ، هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوە كە محمد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنی جێبەجێكردنی دابوو دەستپێدەكات بەم زووانە، بەپێی ئەوەی لە بەرنامەی حكومەتدا هاتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : تایبەتمەندییەكانی هەڵمەتەكە بریتی دەبن لە بیناسازی، وەبەرهێنان، بەرەنگاربوونەوەی هەژاری، بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان، و جێبەجێكردنی هەموو پاكێجەكانی چاكسازی.