بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، نووسینگەی سەرۆک وەزیران،پشتڕاستی کردەوە کە عێراق و میسر یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی دارایی و بازرگانی واژۆ دەکەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ دووشەممە "محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ،بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە کۆماری میسری عەرەبی، بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای حکومەت و لەگەڵ گەیشتنیان زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنی میسری ئەنجام دا.
لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: مەراسیمێکی فەرمی پێشوازیکردن لە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، ،لەلایەن "مستەفا مەدبولی" سەرۆکوەزیرانی میسرەوە ، لە مەراسیمێکی گەرمی سەربازیدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قاهیرە پێشوازی لێکرا .
لە درێژەی بەیاننامەکەسەرۆک وەزیراندا هاتووە: لەم سەردانەدا،سەرۆک وەزیران لەگەڵ " عەبدولفەتاح سیسی " سەرۆک کۆماری میسری عەرەبی کۆدەبێتەوە، هەروەها کۆمەڵێک دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی میسر ئەنجام دەدات.
هاوکات لەگەڵ "ئەحمەد ئەبولغەیس " ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی و " ئەحمەد تەیب "شێخی گەورەی ئەزهەر کۆدەبێتەوە ، جگە لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ عێراقیەکانی نیشتەجێی وڵاتی میسر.
هەروەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە: هەر لەچوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەدا،سبەی سێشەممە، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوان عێراق و میسر بەڕێوەدەچێت، کە تەوەرەکانی بریتی دەبێت لە واژۆکردنی ژمارەیەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەبوارەکانی دارایی و بازرگانی و گەشتیاری و پەرەپێدانی کارگێڕی و ڕاهێنانی دیپلۆماسی و ڕێککەوتنێک بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە بوارە جیاوازەکاندا.