سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکان ئامادەکارییەکانی لە دەروازەی زورباتیە بۆ سەردانیکەرانی چلە دەخاتەروو

ناوخۆ
  • 12-06-2023, 15:59
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"لیواعومەر وائیلی" سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان ، ئامادەکارییەکانی لە دەروازەی زیرباتیە بۆ سەردانی کەرانی چلە ڕاگەیاند.
    "وائیلی " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەستەی دەروازە سنوورییەکان بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئەرکە گرنگەکانی، دوای هەماهەنگی لەگەڵ هەموو ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی کە لە جوڵەی حاجیاندا کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی ڕێکارە پێویستەکان لە فڕۆکەخانەکان و دەروازەی سنووری عەرعەر.
    ووتیشی : سەردانەکەمان بە هاورێ یەتی "عەبدولئەمیرشەمەری"وەزیری ناوخۆ، و "محمد جەمیل میاحی " پارێزگاری واست و بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرت لە دەروازەی سنووری زورباتیە، بۆ ئاگادار بوونە لە ئامادەکارییەکان لە سەردانی کەرانی چلە .
    ئاماژەی بەوەشکرد: ئامادەکارییەکان لە دەروازەی زورباتیە سەبارەت بە سەردانیکەرانی چلە دەستیپێکردووە،بەو پێیەی لەسەدا ٦٠ی سەردانکەران لە ڕێگەی ئەم دەروازەوە دێنە عێراق.
    هەروەک ووتیشی : وەزیری ناوخۆ پشکنینی دەروازەکانی کردووە بۆ ئاگاداربوون لە ئامادەکارییەکانی وەزارەت، لەوانە بەشی پاسپۆرت و پۆلیسی گومرگ و هەواڵگری. 
    جەختیشی کردەوە: کە ئەم هەوڵانەی حکومەت لەژێر چاودێری" محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران دایە.