بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان هۆکارەکانی کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری ڕەساسی لە پارێزگای سەلاحەدین ئاشکراکرد، هاوکات چەند ڕێوشوێنێکی توندی لە دابەشکردنی ئاو لە پارێزگاکەدا ڕاگەیاند.
"خالد شەماڵ " وتەبێژی وەزارەت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ڕووباری ڕەساسی پشتی بە بەنداوی سامەڕاوە بەستوە ، هەروەک ئاوەکەی لە ٨ بۆ ٥ مەتر سێجا لە چرکەیەکدا کەمکراوەتەوە وەک بەشێکە لە ڕێکارەکانی وەزارەت بۆ چارەسەرکردنی کەمی ئاو لە ناوچەکانی نزیک لە بەنداوی سامەرا.
شەماڵ دەشڵێت: ئەم ئاوە لە باشووری بەنداوی سامەڕاوە دەچێتە پارێزگاکانی بەغدا و دیالە و واست و پارێزگارەکانی دیکەی باشوور، لەوانە میسان و بەسرە، هەروەها پارێزگاری زیقار لە ڕێگەی شەتی غرافەوە. سەبارەت بە دەستەبەرکردنی ئاو لەسەر رووباری دیجلە لە بەنداوی سامەڕا تا قرنە، ووتی: ئەم بڕە ئەگەر زیادەڕۆییەکان لاببرێن یان بە توندی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت بڕەکەی کە بەردەدرێتەوە بەسە ، نەک تەنها لەلایەن وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو، دەبێت هێزە ئەمنییەکان و بگرە خودی جووتیارانیشەوە پابەند بکرێن.
جەختیشی کردەوە،: کە وەزارەت بەدواداچوون بۆ ئەو دابەشکردنانە دەکات لەڕێگەی سەنتەری نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکانەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پاراستنی مافی هاووڵاتیان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.