دەستەی حەج سەرکەوتنی پلانی ناردنی حاجیان لە ڕێگەی وشکانییەوە بۆ سعوودیا راگەیاند

ناوخۆ
  • 12-06-2023, 15:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی باڵای حەج و عومرە سەرکەوتنی پلانەکەی ناردنی حاجیانی عێراقی لە ڕێگەی وشکانییەوە ڕاگەیاند، دوای ئەوەی دوایین کاروانی وشکانی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە بۆ شانشینی سعودیە بەرێکرا.
    دەستەکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاند : کە "دواین کاروانی زەمینی دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی دەرچوون لە خاکی عێراقەوە دەروازەی سنووری عەرعەریان تێپەراند،بەم جۆرە دەستەکە توانی لەسەدا ٤٠ی حاجیانی خۆی لەو ڕێگەیەوە، بەبێ هیچ ڕووداو و کێشەیەک دەربازی سعودیا بکات . 
    دەستەکە دووپاتیشی کردەوە: کە سەرکەوتنی پلانەکەی بۆ گواستنەوەی حاجیان لە ڕێگەی وشکانییەوە، بە هەوڵ و هاوبەشی کادیرانی دەستەکە و لایەنە جیاوازکانی پاڵپشتی کار بووە، کە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆیان هەیە .