بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری دووپاتی کردەوە کە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان هیچ جۆرە لێخۆشبونێک وەک کارئاسانی ئازادکردنی مەرجدار( بالافراج الشرطي) نایانگرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە: دادگای فیدراڵی بڕیاریدا، بەپێی بڕیاری ژمارە 266/ دەسەڵاتی سزادانی فراوانکراو/ 2023 لە بەرواری 30/5/2023سزادراوی تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان نابێت لە بڕگەکانی ئازادکردنی مەرجدار (الافراج الشرطي)یگرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: ئەم بڕیارە لە دوای بڵاوبوونەوەی چەندین تاوانی ماددە هۆشبەر دێت،کە بووەتە مەترسییەکی گەورە لەسەر هاوڵاتیان و کۆمەڵگا و تێکدانی تەندروستی و ئاسایشی خەڵک .