دەزگای هەواڵگری دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 12-06-2023, 15:54
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای هەواڵگری دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری لە (دکەی عەشایری )ی ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە:- کە بەپێی ڕێنماییەکانی وەزیری ناوخۆ، بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی پێکدادانی خێلەکان، هێزەکانت دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ پێنج تۆمەتباری لە بەغدای پایتەخت دەستگیرکرد، کەهێرشیان لەژێر پەردەی دکەی خێلەکان ئەنجامدا و هاوڵاتی مەدەنی بێتاوانیان کوشتوە و هەڕەشیان لە خاوەن کۆمپانیاکان کردوە لە ڕێگەی بۆمبی ماڵەوە و نارنجۆک بە مەبەستی ڕەشبگیری و تیرۆرکردنیان، بەپێی مادەی چوارەمی دژەتیرۆر تاوانباران دەستگیر کران .
    دەزگای هەواڵگری داوای لە "هاوڵاتیان کردووە کە ڕاپۆرت و زانیاری لەسەر کەسانی دەرەوەی یاسا بدەن، بە پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی بێبەرامبەر 144.