لە میسان تاوانبارێکی مەترسیدار و 2 لەهاوکارانی کوژران

ئەمنی
  • 12-06-2023, 15:53
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لە پارێزگای میسان کوشتنی تاوانبارێکی مەترسیدار و 2 لە هاوەڵەکانی ڕاگەیاند دوای ئەوەی هەوڵیان داوە رووبەرووی هێزە ئەمنییەکان ببنەوە، ئاماژەی بەوەشداوە کە دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە چەک و کەلوپەلی ئەمنیدا گیراوە کە لەبەردەستی تۆمەتباراندا بووە.
    لە بەیاننامەیەکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە : هێزێکی تایبەت لە لیوای 97ی سوپای عێراق، بەبڕیاڕی  
    دادوەر، توانیویان یەکێکە لە شوێنەکانی نیشتەجێبونی تاوانباران لە ناوچەی کیلۆی پێنجەمی ناحیەی خەیر، لە باشووری پارێزگای میسان دیاریبکەن . 
    بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە"هێزە ئەمنییەکان توانیان تاوانبارێکی مەترسیدار بکوژن،دوای ئەوەی هەوڵی رووبەرووبونەوەیدا لەگەڵ ئەو هێزەی کە ئەرکەکە جێبەجێ دەکات، هاوکات دوو لەهاوکارانی تاوانبار کوژراون. 
    بەیاننامەکە ئەوەشی خاتۆتەروو : کە دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و کەلوپەلی تاوانباراندا گیراوە کە تاوانباری سەرەکی و باندەکەی بۆ وەرگرتنی پارە لە هاووڵاتیان و کوشتنی خەڵکی بێتاوان بەکاریان هێناوە، ئەمە جگە لەوەی لەماوەی پێشوودا ئەفسەر و سەرباز و پۆلیسێکیان کوشتووە.