بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کۆبوونەوەیەکی فراوانی بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخ و پلانەکانی داهاتوو سەبارەت بە سنوورە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدا .
فەرمامدییەکە ،لە بەیاننامەیەکدا که بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، ڕایگەیاندوە:- لیوا "قەیس محەممەداوی" جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لە بارەگای فەرماندییەکە کرد ، کە
چەندین فەرماندەی سەربازی و ئەفسەران ئامادەی بوون ، تاوتوێی پلانەکانی داهاتوو بۆ پاراستنی سنوورە نێودەوڵەتییەکان و ڕاستکردنەوەی دۆخی ئەمنی لەوێ بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردن و قاچاخچێتی لە ناوچە سەختەکاندا کرد ، بەو پێیەی ناوچەیەکی بیابان و دژوارە .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە : لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئاستەنگەکانی ئێستا و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان کرا بۆ پاراستن و فشار لەسەر گروپە تیرۆریستییە شکستخواردووەکان، هەروەها پەرەپێدان و بەهێزکردنی یەکەکان و یەکگرتنەوە و چڕکردنەوەی کارەکان.
جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان جەختی لە گرنگی پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتیەکی لە بواری شەڕ و کارگێڕی و هەواڵگری کردەوە ، جگە لە پێداچوونەوە بە پلانەکان لە چوارچێوەی بەشەکانی بەرپرسیارێتی و چاودێری گونجا وەو مامەڵەکردن بە شێوەیەکی جددی و زانستی لەگەڵ زانیاری هەواڵگریدا.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک تەوەری دیکە کران لەبواری پەرەپێدانی کاری ئەمنی و هەواڵگری، بەتایبەتی لە پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی سنوورە نێودەوڵەتییەکان و بەهێزکردنی بەربەستەکان لە بەشی سنووری عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.