بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری " وەزیری ناوخۆ سەردانی فێرگەی مەشقی بنەڕەتی پۆلیسی فیدراڵی کرد لە سەربازگەی نوعمانیە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: ئەمڕۆ دووشەممە "عەبدولئەمیر شەمەری " وەزیری ناوخۆ، بەیاوەری بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری ئاسایشی فیدراڵی و فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵای وەزارەتەکە سەردانی فێرگەی مەشقی پۆلیسی فیدراڵی کرد لە سەربازگەی نوعمانیە.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو : کە ئامانجی سەردانەکەی "شەمەڕی " بۆ ئاگادار بون و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ڕاهێنان و ئامادەکاریی یە بۆ خولی 53 و ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ وەرگرتنی پۆلیسی فیدراڵی بۆ خولەکە، کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا وەربگیرێت.