سەحاف:حکومەتی عێراق داوای گەراندنەوەی هاوڵاتیان لە کەمپی هۆل بۆ وڵاتەکانیان و داخستنی کەمپی هۆڵ دەکات

سیاسی
  • 12-06-2023, 12:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی سەبارەت بە کەمپی هۆڵ لە سوریا ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت 10 وەجبە لە خواردنی پێشکەش بەو خێزانە عێراقیانە کردوە کە لە کەمپی هۆڵەوە گواستراونەتەوە بۆ وڵات.
    سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک کە وەزارەتی دەرەوە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و نوێنەرایەتییەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان لە عێراق لەخۆدەگرێت، بۆ تاوتوێکردنی بۆچونی حکومەتی عێراق سەبارەت بە کەمپی هۆل لە سوریا.
    ئاماژەی بەوەشدا : کۆتاییهێنان بە پرسی کەمپی هۆل ، دەبێتە بەرژەوەندییەکی باڵای ئەمنی بۆ عێراق، بۆیە حکومەت داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات داوا لە هەموو ئەو وڵاتانە بکات کە هاووڵاتیەکانیان لە کەمپی هۆلن لە سوریا، بە زووترین کات هاووڵاتییەکانیان بگوازنەوە بۆ وڵاتەکانیان و ئەم کەمپە دابخەن، کە بووەتە شوێنێکی مەترسیدار.
    راشیگەیاند : کە حکومەت دەستپێشخەری کردوە بۆ دابەشکردنی ئەرکەکان و دیاریکردنی بەرپرسیارێتی بۆ کۆمەڵێک دامەزراوەی حکومی لە عێراق بۆ بەردەوامبوون لە پرۆسەی گواستنەوە و یەکخستنەوەی سەرجەم ئەو خێزانە عێراقیانەی لە کەمپی هۆڵی سوریاوە دێن.
    ئاشکراشیکرد: کە حکومەت توانی 10 وەجبە خۆراک بۆ ئەو خێزانە عێراقییانە دابین بکات کە لە کەمپی هۆل لە سوریاوە گەراونەتەوە بۆ وڵات، کە ژمارەیان 1393 خێزانە و پێکهاتون لە 5569 کەس .
    "سەحاف " جەختیشیکردەوە لە گرنگی پشتگیری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دەزگا حکومییەکان،لەوانەش وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە بەرنامەکانی چاکسازی و تەندروستی و دەروونی و ڕاهێنانی پیشەیی لەناو سەنتەری چاکسازی و خزمەتگوزارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان لە کەمپی "جەدعە 1" کە لەژێر بەڕێوەبردن و بەرپرسیارێتی وەزارەتی کۆچبەراندایە .
    هەروەک ووتیشی : گرنگی وەڵامدانەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسێک لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گرنگی و گەورەی کۆتاییهێنان بە مەلەفی کەمپی گەورەی هۆڵ لە سوریا و داخستنی بەیەکجاری.