بەدواداچوون – ا ه ع بەیانی ئەمرۆ هەینی، كۆبونەوەی لوتكەی مێژویی نێوان كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكور لەگەڵ موون جەی ئین سەرۆكی كۆریای باشور لە ناوچەی بانمونگوم –ی لە چەك داماڵراو كە بە گوندی ئاشتی بەناوبانگە بەرێوەچوو. لە چەند وێنەیەكی ڤیدیۆیی كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) چاودێری كرا، هەر دوو سەرۆكی كۆریای باكور و باشور پێشوازییان لە یەكتر كرد ئەوەش لە دوای شەڕ و پێكدادانی هەر دوو وڵات لە نێوان ساڵانی 1950 بۆ 1953 یەكەم سەردانی سەرۆكی كۆریای باكورە بۆ كۆریای باشور.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە