بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، ڕەوشی کەش و هەوای وڵاتی بۆ ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند، کە پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی داهاتوودا دابەزین بەخۆوە ببینێت.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا رایگەیاندوە: بۆ سبەی سێشەممە کەش و هەوای وڵات ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور،هاوکات کەش وهەوا لە ناوچەکانی باکور ئاسمان لە ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت ، و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
دەستەی کەشناسی ئاماژە بەوەشداوە :- کە ڕەوشی کەش و هەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ بۆ هەندێک پەڵە هەور دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەک ئاسمانی باکور نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو کەمێک دادەبەزن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
سەبارەت بە ڕەوشی کەش و هەوای ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی دەستەکە ئەوەی خستۆتەروو کە ئاسمان هەندێک هەور دەبێت ، و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.