ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر سەرجەم مادەکانی سێ ساڵی بودجەی گشتی وڵاتدا

سیاسی
  • 12-06-2023, 10:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵانی (2023، 2024، 2025) دا.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە: ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی (2023، 2024، 2025)دا. 
    دوای پێنج رۆژ لە گفتوگۆ کردن ، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر ماددە نوێیەکانی ڕەشنووسی یاسای بودجە دا.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کە رووماڵی دانیشتنەکانی پەرلەنی دەکرد ڕایگەیاند:- ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر مادەکانی (50 و 64 و 65و 66و 67و68 داوە، جگە لە دەنگدان لەسەر ماددەیەکی نوێ کە تێیدا هاتووە مامەڵە لەگەڵ هیچ دەقێکی یاسای یان بڕیارێک ناکرێت کە پێچەوانەی یاسای بودجە بێت. 
    پەیامنێرمان ئەوەشی خستەروو "کە ئەنجومەن دەنگی لەسەر کۆی گشتی بودجەو بودجەی دەسەڵاتی دادوەری دا.
    هەروەک ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا بە ڕەتکردنەوەی بڕگەی خوێندنی باڵا لە زانکۆ ئەهلییەکان،هاوکات دەنگی لەسەر مادەیەکی نوێ لە ڕەشنووسی یاسای بودجەدا بە تەرخانکردنی پارەی پێویست بۆ دامەزراندنی 1200 کەس لە وەزارەتی بەرگری.
    بەپێ زانیارییەکانی پەیامنێرمان : ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر مادەیەکی نوێ دا کە تێیدا هاتووە: وەزیری دارایی پابەند دەکات بە دامەزراندنی دوو هەزار لە گرێبەستەکانی پارێزگای دیالە و 3000 لە میسان و 924 بۆ ئوم ربعین و 703 وانەبێژی ساڵی 2020 لە بەغدا، و 400 گرێبەستی کشتوکاڵ وهەروەها تەرخانکردنی دارایی پێویست بۆیان و فەرمانگەی چاودێری داراییشی پابەند کرد بە وردبینی و بەدواداچون . 
    هەروەک ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر مادەی 43ی یاسای بودجە دا، هەروەها دەنگی بە ڕەتکردنەوەی بڕگەی یەکەمی مادەی 42 دا کە تایبەتە بە داهاتی فرۆشتنی بەنزین و نەوتی سپی و نەوتی ڕەش و سووتەمەنی هاوردەکراو.
    هەروەک ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر مادەکانی 16 و 17ی ڕەشنووسی یاسای بودجە دا، هەروەها دەنگی بە هەموارکردنەوەی دەقی مادەی ٢ : یەکەم بڕگەی چوارەمی ڕەشنووسی یاسای بودجە، هەروەها دەنگی بە هەموارکردنەوەی دەقی مادەی ٢ دا لە بڕگەی 8 ج دا و پێنجەم و شەشەمیشی لابرد . 
    هەروەها ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیدا بە هەموارکردنەوەی دەقی مادەی 57ی ڕەشنووسی یاسای بودجە کە (تایبەت بە دامەزراندنی پڕۆژەکان دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتەکانی ژینگە و کشتوکاڵ).
    هەروەها دەنگی لەسەر تەواوی مادەی 15ی بودجە دا.
    بەهەمان شێوە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر مادەیەکی نوێ بودجە دا کە تیایدا داوای زیادکردنی مووچەی سەحوات لە 250 هەزار دینارەوە بۆ 500 هەزار دینار دەکات لە بودجەی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ، هاوکات دەنگی لەسەر مادەیەکی نوێ سەبارەت بە جیاوازی واتا فروقاتی حەشدی شەعبی دا ، و دەنگدان لەسەر مادەیەکی دیکەی نوێدا بە گواستنەوەی گرێبەستە هەڵپەسێردراوەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ گرێبەستی کارپێکراو واتا تەواو .
    هاوکات دەنگی لەسەر مادەیەکی نوێ دا کە تیایدا بڕی 150 ملیار دیناری دیکەی تەرخانکرد بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی عێراق-چین.