جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بریندارەکانی هێرشە تیرۆریستییەکەی دوێنی کەرکوک بەسەردەکاتەوە

ناوخۆ
  • 11-06-2023, 21:14
  • +A -A

    کەرکوک / INA

    ئەمڕۆ یەکشەممە"قەیس محەممەداوی " جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بریندارانی هێرشە تیرۆریستییەکەی دوێنێ بەسەرکردەوە کە لە نەخۆشخانەی فێرکاری ئازادی چارەسەریان بۆ دەکرێت.
    "زیاد خەلەف " بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "لیوا قەیس محەممەداوی "جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بریندارەکانی هێرشە تیرۆریستییەی داعشی بەسەر کردەوە کە دوێنی ژمارەیەک لە هێزی ئەمنی کردە ئامانج ، دوای ڕووبەڕووبوونەوە و بەرگریکردنیان لەناوچەی نەفتخانە لە ناحیەی مولتەقی.
    ووتیشی "بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک پێداویستی پزیشکی بۆ بریندارانی هێرشە تیرۆریستیەکە دابینکردەوە ، هەروەها نەخۆشخانەکانی کەرکوک و سەرجەم ئەو کارمەندانەی کە تێیدا کاردەکەن هیچ کەم تەرخەمیەکیان نەبوە و هەوڵێکی زۆریانداوە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی بریندارەکان لە هێزە ئەمنییەکانمان.