بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"نەبیل سەفار"وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانیەکان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: گرنگترین مەرج کە بەسەر وەبەرهێنەراندا سەپێندراون ئەوەیە کە زیادەرۆیی نەکەن لەسەر نرخەکان و لە مەرجەکانی پێشکەشکردنیان کە دانراون بۆ ئەوەی داواکاری پێشکەش بکەن بۆ پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی نوێ لانەدەن ، ئەم مەرجانە سەقامگیری نرخ و فرۆشتنی یەکەکان بە نرخێکی تایبەت و گونجاو مسۆگەر دەکەن.
ڕاشیگەیاند : کە ئەوەی پێشتر ڕوویدا لەڕووی زیادەرۆیی، بەهۆی جێبەجێنەکردنی کۆنترۆڵی نرخەکانەوە بووە لەئەنجامی ئەو شتانەی کە بریتین لە دابینکردن و خواست، هەروەها بوونی حاڵەتی سپیکردنەوەی پارە لە کڕینی خانووبەرەدا، کە زیادەڕەوییان تێدا کراوە، و حکومەت گرنگی بەم بابەتە دا، و مەرجی پابەندکەر بەسەر وەبەرهێنەراندا سەپێندرا پێش گرێبەستکردن.
لە درێژەی قسەکانیدا "سەفار" وتی: تا ئێستا حکومەت لە کۆی 15 پڕۆژەی وەبەرهێنانی نیشتەجێبوون 5 پڕۆژەی وەبەرهێنانی خانووبەرەی ڕاگەیاندووە، ئەوانی تر ئامادەکارییان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوو بە فەرمی مۆڵەتیان پێبدرێت. سەبارەت بەو پێنج پرۆژەی یەکەم، کە قۆناغی پێشکەشکردنی داواکاریمان بۆ ماوەی مانگێک کردەوە، هەروەها ئێمە خاڵە پابەندکەرەکانمان سەپاند بە مەبەستی کێبڕکێ و بەراوردکردنی نێوان پێشنیارەکان، لەوانەش دانانی کەمترین کات و لە پاشان شیکارییان بۆ دەکرێت و باشترین و گونجاوترینیان هەڵدەبژێردرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە "مەوڵەتی وەبەرهێنانی لە نێوان بیناسازیی ڕاست و ئاسۆیی دابەشکراون.
"نەبیل سەفار "وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پێشتر بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتبووی:- "پێوەرێک هەیە کە مەرجی ئەوە بوو وەبەرهێنەر بەیاننامەیەکی حیساب لەگەڵ خۆیدا بهێنێت کە لەسەدا ٢٥ کەمتر نەبێت لە بەهای پڕۆژەکە، و وەبەرهێنەرەکەش پابەند دەکرێت بە دابینکردنی ئەو پارێزگارەی کە تێیدا جێبەجێ دەکرێت بە ڕێژەی لەسەدا ١٠- ١٥ی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەتوانرێت زیاد بکرێت، واتە هەرکاتێک وەبەرهێنەر یەکەکانی نیشتەجێبوون و ئاسانکاری خزمەتگوزاری گەورەتر و زیاتر پێشکەش بکات ، ئەو یەکەمایەتی دەبێت لە بەدەستهێنانی گرێبەستی وەبەرهێنان، جگە لە ڕێژەی سەدی بەردەوامی بوونی پرۆژەکە ، کە یەکێکە لە پێوەرە گرنگەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم پرۆژە هەموو پارێزگارەکان دەگرێتەوە و ڕادەگەیەنرێن.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : ئەو پێنج پرۆژەی کە لەم دواییانەدا ڕاگەیەندرا، سەرەتای ئەو پڕۆژە ستراتیژییەن کە حکومەت لە ژێر ڕۆشنایی چارەسەرکردنی قەیرانی خانووبەرە و نیشتەجێبوون ڕاگەیەندرا.
هەروەک پرۆژەکان بەپێی ڕێژەی دانیشتوانی ئێستا هەڵبژێردراون، لەوانە پرۆژەکان بەدیزاینی ڕاست و هەندێکی تریش ئاسۆیی دەبن .