بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عامرجابری" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: خۆڵبارین بەردەوام لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری هەموو ساڵێک دەستپێدەکات، لەگەڵ دەستپێکردنی خۆڵبارین وەرزی گەرما لە خاکی هیندستان ، کاریگەری زۆری لەسەر عێراق هەیە و دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی زریانی تۆز و خۆڵبارینێکی زۆر.
جابری ووتیشی: کاریگەری خۆڵبارینی ئەم وەرزە تا سەرەتای مانگی شەش زۆر کەم بووە، چونکە تۆز و خۆڵ لە هەندێک ناوچەدا هەبوو و ئەگەری خۆڵارین زۆر کەم بوو.
ڕوونیشیکردەوە: ئەو خۆڵبارینەی کە زیاتر لە هەفتەیەک لەمەوبەر ڕوویدا، لەئەنجامی ڕەشەبا و کاریگەرییان لەسەر ناوچەکانی بەغدا و تکریت هەبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: بەرزبوونەوەی خۆڵبارین ،لە ئەنجامی کاریگەری و گۆرانکاری لە کەش و هەوا کە لە دەریای ناوەڕاستەوە درووستبوە،کە پوختەیەکی بارستە هەوای تاڕادەیەک سارد بووە و خێرایی با بەهێز نەبووە.
لە درێژەی قسەکانیدا جابری وتی: خۆڵبارین لە هەندێک کاتدا گیر دەخوات م، کە وردە وردە نامێنێت،وەک ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە بەغدای پایتەخت ڕوویدا.
"جابری " پێشبینی دەکات "گەردەلول و خۆڵبارین ڕووبدات لەگەڵ دەستپێکردنی قۆناغی گەرمی لە هاویندا، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی نییە کە ئاماژەیە بە خۆڵبارینی گەورە بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە:لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ڕادەی زریان و تۆز،ڕاپۆرتێکی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بۆ حاڵەتە بڵاو دەکرێتەوە ،کەتیایدا پێشبینییە ئاساییەکانی کەش و هەوادا دەخرێتەڕوو.
سەبارەت بە کاریگەری بومەلەرزە لەسەر عێراق"جابری "ووتی: هەرچەند عێراق دەکەوێتە چوارچێوەی ناوچەی بومەلەرزە، بەڵام هیچ ئاماژەیەک لە ئێستادا نییە بۆ ڕوودانی بومەلەرزەیی یان بوومەلەرزەی لە داهاتوودا .
ئاشکراشیکرد: ئەو بوومەلەرزەیەی کە زیاتر لە هەفتەیەک لەمەوبەر ڕوویدا گوڕەکەی کەم بوو، هاوڵاتییان هەستیان پێ نەکرد و هیچ زیانێکیش تۆمار نەکرا.