دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی هەنگاوێکی بۆ کردنەوەی وێستگەیەکی ترانزێت لە فڕۆکەخانەی بەغدا ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 11-06-2023, 17:48
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ هەینی،دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی بەرنامەیەکی خۆی بۆ گۆڕینی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ وێستگەیەکی ترانزێت ئاشکرا کرد، هاوکات هەنگاوەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هاتوچۆ لە ئاسمانی وڵات روونکردەوە .
    "جیهاد کازم دیوان " وتەبێژی دەسەڵاتەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی هەنگاوی نا بۆ خزمەتگوزاری ترانزیت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، لە تێرمیناڵی نەینەوا و بابل، بۆ رێبوارانی نیشتیمانی .
    ئاماژەی بەوەشکردووە:- پلانەکە بریتییە لە دابینکردنی شوێن لە هۆڵەکانی فڕۆکەخانە بۆ ئەو گەشتیارانەی لە شوێنەکانی دیکەوە دێن بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، ئەمە جگە لە تەرخانکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ئەو کەسانەی کە دەگەنە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کە چاوەڕێی گەشتەکانیان دەکەن بۆ شوێنێکی دیکە.
    سەبارەت بە زیادکردنی ژمارەی کۆنترۆڵکەرانی هاتوچۆی ئاسمانی، ووتەبێژەکەی دەستەڵاتی فرۆکەوانی ڕوونیکردەوە:- ئەمە بابەتی وەزارەتی گواستنەوەیە، بەو پێیەی کۆمپانیای فڕۆکەوانی پێکهێنەری گەشتی ئاسمانییە.