بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەروازە سنوورییەكان ڕایگەیاند كە بە قاچاخچێتی 69 ئۆتۆمبێلی لە بەندەری ئوم قەسر ناوەراست پووچەڵ كردووەتەوە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ڕایگەیاندووە : توانیویەتی بە هەوڵ و بەدواداچوونی وردی سەرجەم كاڵاكان لە بەندەری ئوم قەسری ناوەراست بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی لە ئێمەوە دەستمان كەوتووە و سەرچاوە تایبەتەكان و وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای ئوم قەسر بۆ دەستبەسەرداگرتنی (9) كۆنتێنەر كە (ئۆتۆمبێلی تێدایە وهەڵوەشێنراونەتەوە بەبێ ئەوەی مۆدێلەكە ڕێگەیان پێدراوە هاوردە بكرێت) بە كۆی گشتی (69) ئۆتۆمبێلی كە بڕیارە بۆ قاچاخچێتی.
ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنەیەك بە هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئۆپەراسیۆن پێكهێنراوە، تۆمارێكی دەستبەسەرداگرتنی بنەڕەتیش ڕێكخراوە و ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی كۆمۆراك ئوم قەسر كراوە.