سودانی:ئەوەی لە پرۆگرامی حكومەت بەدەست هاتووە ڕایدەگەیەنین و نامانەوێت هەڵەكانی ڕابردوو دووبارە ببنەوە

سیاسی
  • 11-06-2023, 16:02
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە نەبوونی بودجە یەكێكە لەو ئاستەنگە دیارانەی كە ڕێگری لە جێبەجێكردنی بەشێك لەو بڕگە و ئامانجانە كرد كە لە بەرنامەی حكومەتدا پەسەندكراون و وێڕای ئەوەی ڕایگەیاند كە حكومەت ئەوەی لە بەرنامەكەیەوە بەدەست هاتووە ڕایدەگەیەنێت، جەختی لەسەر دووبارە نەكردنەوەی هەڵەكانی پێشوو كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە :محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەرپەرشتی دانیشتنێكی بەپەلەی تایبەت بە تاوتوێكردنی ڕاپۆرتی نیمچە ساڵانە كرد سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی بەرنامەی حكومەت كە لەلایەن وەزارەت و دەزگاكانی پەیوەست بە وەزارەتێكەوە جێبەجێ دەكرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە دانیشتنی بەپەلەدا شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لەسەر ڕاپۆرتەكە سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی ئاستی ئەدای وەزارەتەكان لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان بەرامبەر بە بەرنامەی حكومەت بۆ بەرزكردنەوەی خاڵە بەهێزەكان و ئاماژەدان بە خاڵە لاوازەكان و ناهاوسەنگییەكان و پەرەپێدانی میكانیزم بۆ ڕاستكردنەوەیان.
    سودانی دووپاتی كردەوە : پابەندبوونی حكومەت بە جێبەجێكردنی بەرنامەكەی بەشێكی گرنگە لە متمانەپێكردنی لەبەردەم خەڵك و نوێنەرانیان لە پەرلەمان و ئاماژەی بەوەشكرد : بەرنامەی حكومەت پلانێكی زانستییە بۆ جێبەجێكردنی ئامانجەكانی حكومەت بەپێی ئەولەویەتانەی كە پەسەند كراون.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو سەختییانە بەرز دەنرخێنین كە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ڕووبەڕووی وەزارەتەكان بوونەتەوە بەهۆی نەبوونی بودجەوە.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : لەماوەی ڕابردوودا پاڵپشتی وەزارەتەكانمان كردووە بەمەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكە و جێبەجێكردنی ئەولەویەتەكان لەچوارچێوەی توانا بەردەستەكاندا، كە ئامادەن و ئەگەری هەیە بۆ هەر وەزارەتێك یان قەوارەیەكی كەرتیی دەستكەوتێك پێشكەش بكات كە جیاوازی لە ئەدای كاردا بەدەستبهێنێت ، ڕونیشیكردەوە ئەو ڕاپۆرتەی كە هەموو شتێك لەخۆدەگرێت كە لەلایەن وەزارەتەكانەوە نێردراوە ئامادەدەكرێت بۆ ئەوەی ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت و دواتر بخرێتە بەردەم ڕای گشتی.
    جەختیشی لەوە كردەوە : گرنگ نییە ڕێژەیەكی بەرزی دەستكەوت بە ڕێژەیەكی بەرزی سەركەوتنەوە دابنرێت، ئەوەندەی گرنگە ڕێژەی دەستكەوتی ڕاستەقینە دابمەزرێندرێت، چونكە ئەمە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دامەزراندنی متمانەی پێویست لەنێوان حكومەت و خەڵكدا و جەختكردنەوە لەسەر پێویستی دووبارە نەكردنەوەی هەڵەكانی پێشوو كە ڕێژەی دەستكەوتی بەرزیان بەخشیبوو و لە میدیاكاندا تیشكیان خستە سەر، لە كاتێك هاوڵاتی نایبینێت بەرجەستە لەسەر زەوی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەوەی لەڕاستیدا بەدەستهاتووە ڕایدەگەیەنین. ئەگەر دەستكەوتەكە 50٪ بێت، وەك خۆی دەینووسین. گرنگ ئەوەیە كە ڕێژەكە گوزارشت لەوە دەكات كە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بەدەستهاتووە و ڕوونیشیكردەوە كە تیمی حكومەت لە 8ی تشرینی دووەم پێكهات، و 518 نامەنووسی ئەنجامدا.و 85 كۆبوونەوە و 12 وۆرك شۆپی ڕاهێنان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە زۆربەی دانیشتنەكاندا جەختمان لەسەر ناردنی داتا و پەیوەندیكردن لەگەڵ تیمەكە كردەوە، چونكە ئەوەی ئەمڕۆ پێشكەشكرا پوختەی كارەكانی ماوەی ڕابردووە و ئاماژەی بەوەشكرد : تیپی لاوەكی لە وەزارەتەكاندا هەیە بۆ ئەوەی بەرنامەكە دابڕێژن لە هەر وەزارەتێكەوە دەست پێبكەن.
    ئاماژەی بەوەدا كە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندكردنی بەرنامەی حكومەت لە 12ی كانوونی دووەمی 2022 دەرچووە، تیمەكەش پابەند بووە بە ئامادەكردنی ڕاپۆرتی نیمچە ساڵانە لە وادەی دیاریكراوی مانگی حوزەیرانی 2023 و پوختەیەكی ڕاپۆرتی كۆتایی دەنووسین بۆ ئەوەی لە دانیشتنێكی دواتردا هەفتەی داهاتوو پەسەند بكرێت بە ڕێنمایی نوێكردنەوەی داتاكان و تیمی بەدواداچوون دەبێت ڕاپۆرتەكە تەواو بكات بۆ ئەوەی دانیشتنی دووەم بۆ پەسەندكردنی دابنێت.