بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند، بە قاچاخبردنی 1500 تۆن خۆراك و ئالیك پووچەڵ كردووەتەوە، كە ئالوگۆڕكردنی لە بەغدا قەدەغەیە.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئاژانسەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتوو و تێیدا هاتووە : بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان سەبارەت بە بوونی ئۆپەراسیۆنی قاچاخی بەرفراوان لە كارگە و كۆگاكان كە دەكەونە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت،هێزێك لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ دەستیان بە هەڵكوتانە سەر و ئۆپەراسیۆنەكانی گەڕان كرد و بەپێی تێبینییە دادوەرییەكان بۆ دوو لەو تاقیگانەی پێشتر باسكراون لە هەردوو قەزای وەحدە و مەداین، ئەوە بووە بۆیان دەركەوتووە كە دوو تاقیگەی سەرەوە مۆڵەتی فەرمییان نییە و لە دەرەوەی كۆنتڕۆڵ و ڕێنماییەكان كاردەكەن.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : دەست بەسەر نزیكەی (1500) تەن خۆراكدا گیراوە، كە بازرگانیكردنیان لە بازاڕەكاندا قەدەغەكراوە، لەوانە (تۆوی گەنم، ئاردی، جۆ، ئالیكی ئاژەڵان و ئەوانی تر).
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : هەموو هەنگاوە یاساییەكان نرا، هەروەها كاری تاقیگەكان ڕاگیرا تا ئەو كاتەی ڕێكارە دادوەرییەكانی پەیوەست بەو سەرپێچییە دەستنیشانكراوانە تەواو دەبن و ئەوانەی پەیوەندییان پێوە هەیە بەپێی یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.