گواستنەوە: لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا (73) هەزار سەرنشین بە شەمەندەفرەوە گەشتیان كردووە

ناوخۆ
  • 11-06-2023, 13:18
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا 73 هەزار سەرنشین بە شەمەندەفرەوە گواستراینەوە .
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : كۆمپانیای هێڵی ئاسنی گشتی كە یەكێكە لە پێكهاتەكانی وەزارەتی گواستنەوە بەردەوامە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی بۆ گەشتیاران بە شەمەندەفرەوە مۆدێرنەكانیDMU بەرزبوونەوە و دابەزین، وەك دوا ئامار گەیشتە گواستنەوەی (73) هەزار سەرنشین لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا لەناو شەمەندۆفێرەكانیدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم ژمارە زیادبوونە ڕەنگدانەوەی هەماهەنگی باشی نێوان تیمەكانی كار و فەرمانبەرانە لە جوڵەی شەمەندەفەرەكان و خێرایی بەردەوامیان لەسەر بنەمای دید و ڕێنماییەكانی وەزیری گواستنەوە، ڕەزاق موحیبس سەعداوی بۆ كاركردن بۆ زیادكردنی توانای گواستنەوە و بەدەستهێنانی ژمارەی پێوانەیی نوێ بۆ گواستنەوەی سەرنشینەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : گەشتەكانی ڕۆژانەی شەمەندۆفێر لە وێستگەی ناوەندی بەغداوە لە كاتژمێر 8:00ی شەو بەرەو وێستگەی بەسرە دەستپێدەكات و لە وێستگەی بەسڕەوە دەگەڕێنەوە بۆ بەغدا ڕێك لە كاتژمێر 8:30ی شەو، بە پارێزگاكانی باشووری (حللە، دیوانیە، سەماوە و ناسریە) دا تێدەپەڕن و بە پێچەوانەوەش.
    ئاماژەی بەوەدا كە تیمەكانی كاركردن لە كۆمپانیاكەدا هێشتا بە زەحمەت كاردەكەن لە بەشی گواستنەوە و ئۆپەراسیۆن و لقەكانی لە بەغدا و بەسڕە، جگە لە كۆنترۆڵی ناوەندی كە چاودێری جوڵەی شەمەندۆفێرەكان دەكات بە وردی و بە سەلامەتی بە ڕێگەی سیستەمی شوێنپێهەڵگرتن (GPS).
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە كە ئەم دەستكەوتە نوێیانە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی وەزارەتی گواستنەوەیە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە كوالیتی بەرزەكان و باشتركردنی كەرتی گواستنەوەی گشتی لە عێراق.