بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لێكۆڵینەوەی لە بارودۆخی ڕووداوە تیرۆریستییەكەی قەزای دبسی شاری كەركوك ڕاگەیاند.
شانەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: دوای ئەو لێدانە بە ئازاربەخشانە و ئەو ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتیانەی كە لەلایەن هێزە چەكدارەكانمانەوە لە چوارچێوەی سێكتەرەكانی بەرپرسیارێتی ئەنجامدراون، كە زیانێكی زۆریان بەسەر باندە تیرۆریستییەكانی داعش گەیاندووە و گروپێكی گەورەشیان كوشتووە لە سەركردەكانیان، ئەم باندە دۆڕاوانە هەوڵدەدەن بوونی خۆیان بسەلمێنن كە ناگەڕێتەوە و دیسانەوە سوپاس بۆ خزمەتگوزارییە سەربازی و ئەمنییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : توخمە تیرۆریستییەكانی داعش لە كاتژمێر 2200ی دوێنێ بە چەكی سوك و مامناوەند هێرشیان كردە سەر خاڵێكی سەر بە لیوای 32ی فیرقەی 8ی سوپای عێراق لە نزیك گوندی تەل وەرد لە ناحیەی مولتەقی لە قەزای دبس لە سنووری پارێزگای كەركوك، كە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو ئەفسەر، یەكێكیان پلەی موقەدەم بوو ئەوی دیكەیان ملازمی یەكەم بوو، سێ سەربازیش بریندار بوون.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لیوا قەیس محەممەداوی گەیشتە شاری كەركوك بۆ بینینی ڕووداوەكە و پشكنینی بریندارەكان و هەروەها لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی هاوبەشیش گەیشتە كەركووك بۆ زانینی بارودۆخی ڕووداوەكە و هۆكارەكانی و بۆ زانینی بارودۆخی ڕووداوەكە و هۆكارەكانی بزانن، ڕوونیكردەوە كە سەركردە ئەمنییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا بۆ زانینی وردەكارییەكانی ئەم ڕووداوە خیانەتكارە و كۆكردنەوەی زانیاری بۆ دۆزینەوەی ئەو توخمە تیرۆریستیانەی كە ئەم كارە ترسنۆكانەیان ئەنجامداوە.